Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە فیلمی "Alien: Romulus"

دیمەنێک لە فیلمی "Alien: Romulus"

کولتوور 20-08-2024

'Alien: Romulus' فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-08-2024

تاگەکان

"Alien: Romulus"

بابەتی پەیوەندیدار

باران حەکیمی گۆرانیی (دڵ)ی بڵاوکردەوە
کولتوور 31-05-2026

باران حەکیمی گۆرانیی (دڵ)ی بڵاوکردەوە

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە
کولتوور 31-05-2026

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە
کولتوور 29-05-2026

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

"Alien: Romulus" فیلمێکی نوێیە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، 41 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی هەفتانەی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سێ هەزار و 885 سینەمای ئەمریکا و کەندا پێشاندارا. لە بازاڕی جیهاندا لە سینەمای 49 وڵات پێشاندراوە و توانی 108 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بەدەستبێنێت.
 
فیلمی "Deadpool & Wolverine" سێ هەفتە بوو لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بوو و لەم هەفتەیەدا بە کۆکردنەوەی 29 ملیۆن دۆلار، بەرەو ریزبەندی دووەم دابەزی.
 
لە ریزبەندی سێیەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور، فیلمی "It Ends With Us" دێت و داهاتی دووەم هەفتەی 24 ملیۆن دۆلارە.
 
لە ریزبەندی چوارەمی لیستەکەدا فیلمی "Twisters" بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرز دێت، لە پێنجەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکاندا، نۆ ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا. بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە لە 1996 بڵاوکرایەوە و داهاتی 195 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بوو لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا.
 
لەم هەفتەیەدا بەرهەمێکی دیکەی نوێ بەناوی "Coraline" هاتە نێو پێشبڕکێی فیلمە پڕداهاتەکانەوە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکاندا هەشت ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا.