رووداو - هەولێر
حه‌مكۆ كه به هونه‌رمه‌ندێكی بواری كۆمیدیا خۆی ده‌ناسێنێ، باس له‌وه ده‌كات، له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه نوێیه‌كانی ده‌ترسێ له‌وه‌ی رووبه‌رووی توندوتیژی ببێتەوە ، به‌ڵام ده‌ڵێ "به‌رده‌وام ده‌بم".
ماوه‌یه‌كه له‌رێگای لاپهڕەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك (حه‌مكۆ) ده‌ستی كردوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیدا به شێوه‌یه‌كی ته‌نزئامێز قسه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات، دواترینیشیان سكرتێری حیزبێكی كوردستانییه.
حه‌مكۆ له لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گلله‌یی ئه‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگای كوردی شتی نوێ قبوڵ ناكات، ئه‌ویش مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و قسه‌و كارانه‌ی خه‌ڵكی به‌نهێنی ده‌یانكات، به به‌رگێكی ته‌نزئامێز به ئاشكرا قسه‌یان له‌سه‌ر بكات "ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌نهێنی ده‌یكات، من به‌ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه قبوڵكردنی قورسه به‌جۆرێك من له وڵاته‌كه‌ی خۆمدا هه‌ست به غهریبیو ترس ده‌كه‌م به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌وروپا كه لێی ژیاوم هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره".
ئه‌و ره‌تیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاویكردۆته‌وه له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرابێت، گوتیشی "ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه ناترسم، راسته ترسم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه شۆڕشێكی نوێیه‌و ده‌ستمپێكردووه به‌رده‌وام ده‌بم و هیچ شتێك رامناگرێت، به هه‌وادارانیشم ده‌ڵێم به‌نیازی كاری نوێ بن".
ئه‌و هەروەها گلله‌یی له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش ده‌كات به‌وه‌ی كاره‌كانی پیشانناده‌ن بۆیه به‌ناچاریی روویكردۆته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره نوێیه‌كانی "پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه ژماره‌ی لایكهكانم له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك 132هه‌زار بوو ئێستا بووەته 145هه‌زار واته به هه‌فته‌یه‌ك سێ هه‌زاری زیادیان كردوه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ