رووداو- هەولێر
گۆرانیبێژ پەیوەند جاف بڕیارە دوو ڤیدیۆكلیپ پێكەوە بڵاوبكاتەوە و ئەلبوومێكی گۆرانیش وەك دیاریی جەژن پێشكەشی هەوادارانی بكات.
بڕیار فەتاح، دەرهێنەری ڤیدیۆ كلیپەكان بە (رووداو)ی گوت "گۆرانیی دڵم تەنگە كە كاتی خۆی پەیوەند جاف گوتبووی، ئێستا بەشێوازێكی نوێ كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە و دووبارە تۆماری كردووەتەوە، هەروەها دوو گۆرانی فۆلكلۆریی هەورامی بەناوی بەیان تێكەڵ كردووە و بە میوزیكێكی نوێ دووبارەی كردووەتەوە، ئەمیش لە ناوچەی هەورامان وێنە گیراوە".
گوتیشی "بڕیارە ئەلبوومە نوێیەكەی لە پێش جەژنی قوربان بڵاوبكاتەوە و هەردوو ڤیدیۆكلیپەكەش لەگەڵیدا بڵاودەكاتەوە كە ئەم دوو كلیپە وەك دڵی ئەلبوومەكەی پەیوەند جافن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ