حەسنا مەتەر تەنیایە

24-05-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن حەسنا مەتەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

حەسنا مەتەر، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی رایگەیاند كە لە داهاتوویەكی نزیكدا گۆرانییەك بە زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە.

حەسنا مەتەر لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی عەرەبیی پۆرتاڵی (رووداو) رایگەیاند "سەرقاڵی تۆماركردنی گۆرانییەكە بەنێوی تەنیایی، لە دەرفەتێكی گونجاودا بڵاوی دەكاتەوە. هەروەها گوتی كە بەر لە بڵاوكردنەوەی ئەو گۆرانییە، گۆرانییەكی دیكە هەر بە زمانی كوردی لەسەر پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە.

حەسنا مەتەر زوو زوو سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و تاوەكو ئێستاش چەند جارێك سەردانی پێشمەرگەی لە میحوەرەكانی شەڕی دژ بە داعش كردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە