رووداو دیجیتاڵ
حەسنا مەتەر، هونەرمەندی لوبنانی، بەرهەمێکی نوێی بە زمانی کوردی لەبارەی هەولێر، بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند، بەرهەمەکە بەناوی "هەولێری جوان"ـە، لە ئاوازی خۆیەتی و لە تێکستی رێدار سابیرە، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن سەرکان تەنیک کراوە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە دەرهێنانی رەیان شێلازییە و لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بڵاوکراوەتەوە.
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا لە پاڵ دیمەنی جوان و پێشکەوتنی هەولێر لە رووی بیناسازییەوە، گۆرانیبێژ بە جلوبەرگی کوردی لەگەڵ گرووپێکی هەڵپەڕکێی کوردی دەردەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ