رووداو- هەولێر
هەژار زەهاوی، هونەرمەندی ناوداری کورد، بۆ یەکەمجار لە ئێران وۆرکشۆپێک لەسەر ئامێری دەف بۆ ماوەی دوو رۆژ سازکرد، کە 120 کەس بەشداریان تێیدا کردبوو.
هەژار زەهاوی، ژەنیاری ناوداری کورد لەبارەی ئەم وۆرکشۆپەوە بە رووداوی راگەیاند" رۆژانی 25 و 26 ی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لە تارانی پایتەختی ئێران، لەسەر داوای خانمی عەسەلی مەلکزادە، بەڕێوەبەری هونەری ئەم ۆورکشۆپەو بەسەرپەرشتی دەزگای فەرهەنگی و هونەری سورنا ئەم وۆرکشۆپەمان پێشكەشکرد".
زەهاوی دەشڵێت "لەم وۆرکشۆپەدا 120 کەس بەشداریان تێیدا کرد،وۆرکشۆپەکەش لەسەر تەکنیک و ژەنینی ئامێری دەف بوو، کە ئێستا ئەم ئامێرە لە جیهاندا گرنگەیەکی یەکجار زۆری هەیە و لە نێو تیپە هونەریییەکاندا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، دواتر ئەم وۆرکشۆپە بووە جێگای خۆشحاڵی ئامادەبووان".

هەژار زەهاوی، هەمیشە وەکو سێبەر دەفەکەی لەگەڵیدایەو، بەردەوامیش لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا بەجل وبەرگی کوردییەوە بەشداری دەکات و میوزیک و هونەری کوردی لە رێگەی دەفەکەیەوە بەهەموو جیهان ناساندووە، هەژار زەهاوی ئێستا زیاتر وەکو هونەرمەندێکی جیهانی لە دنیادا دەناسرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ