رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند هەژار زەهاوی پڕۆژەیەکی نوێی هونەری رادەگەیێنێت کە نمایشێکی هونەرییە و دەنگی دەف و دیمەنی سەمای هاوچەرخ لەخۆدەگرێت.
هەژار زەهاوی بە رووداوی گوت، "کەس دۆستمان نییە جگە لە شاخەکان" ناوی پڕۆژەیەکی هونەریی نوێیە و وەک ئاوازدانەر و ژەنیار تێیدا بەشدارە و سەمای هاوچەرخ لەخۆی دەگرێت.
گوتیشی، بەرهەمەکە بۆ ناساندنی پڕۆەژ هونەرییەکەیە و لە هاوینی ئەمساڵ لە سوێد و فینلەند لەسەر شانۆ پێشکێش دەکرێت.
زەهاوی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بیرۆکەی پڕۆژەکە بۆ ماریێت شیرین، سەماکاری سوێدی - کورد دەگەڕێتەوە، تێیدا بەشدارە و ماستەری لە سەمای هاوچەرخ هەیە، ئەمە جگە لە بەشداریی سێ سەماکاری دیکە.
روونیشیکردەوە، ناونیشانی پڕۆژەکە لە کتێبی "No Friend But the Mountains" واتە "ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی بێهرۆز بووچانی، نووسەر و رۆژنامەڤانی کورد وەرگیراوە.
ئەم بەرهەمەمە کاژێر 16:30ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئایاری 2025 لە رووداو بڵاودەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ