ماڵی میوزیکیی زەهاوی میوانداریی دوو گرووپ لەسەر قەڵای هەولێر دەکات

19-08-2025
پەسار فایەق
پۆستەری کۆنسێرتی داهاتووی ماڵی میوزیکیی زەهاوی
پۆستەری کۆنسێرتی داهاتووی ماڵی میوزیکیی زەهاوی
نیشانەکردن ماڵی میوزیکیی زەهاوی هەژار زەهاوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماڵی میوزیکیی زەهاوی، لە درێژەی کۆنسێرتەکانی وەرزی نوێیدا، ئەمجارە کۆنسێرتێکی تایبەت بە میوزیک و گۆرانیی رۆژئاوای کوردستان ساز دەکات. کۆنسێرتەکە رۆژی 28ـی ئابی 2025، کاژێر 7:00ـی ئێوارە لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەدەچێت، تێیدا دوو گرووپی میوزیکی بەشدار دەبن.
 
گرووپی یەکەم "یەکپار"ـە کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە بانگهێشتکراون، گرووپی دووەمیش "شاماران"ـە کە لە دوو خوشکی ژەنیاری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان پێکدێت و گۆرانیبێژەکەشیان، رۆژان مەحموودزادە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هەرسێکیان نیشەجێی هەولێرن. گرووپی شاماران ماوەیەکە بەرهەمەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە.
 
هەژار زەهاوی جگە لە سەرپەرشتیکردنی کۆنسێرتەکە، دەفیش لەگەڵ هەردوو گرووپەکە لێدەدات.
 
ئەمە دووەم کۆنسێرتی وەرزی نوێی ماڵی میوزیکیی زەهاوییە کە لەسەر قەڵا بەڕێوەدەچێت. کۆنسێرتی مانگی رابردوو کە لە 31ـی تەممووز سازکرا، تایبەت بوو بە هونەرمەند ئاسۆ فەلاحی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپی "سۆلی فیوژن" لە سلێمانی. وەرزی نوێی کۆنسێرتەکان بۆ ماوەی پێنج مانگ بەردەوام دەبێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکانە.
 
هەژار زەهاوی، دامەزرێنەری ماڵی میوزیکیی زەهاوی، پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو، ئامانجی ئەم وەرزە ناساندنی گرووپە گەنجەکانی چوار پارچەی کوردستانە. بە گوتەی زەهاوی، لە کۆی 53 گرووپ کە پڕۆژەیان پێشکێش کرابوون، 10 گرووپ هەڵبژێردراون بۆ ئەوەی تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، مانگانە دوو گرووپ کۆنسێرت ساز بکەن.
 
ماڵی میوزیکیی زەهاوی لە 4ـی تشرینی دووەمی 2021 لەلایەن هەژار زەهاوییەوە دامەزرا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیی دارایی پڕۆژەکە دەکات و رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتەکانیەتی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.