فەزڵ شاکر دووبارە گۆرانی دەڵێتەوە

28-10-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن فەزڵ شاکر
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

دوای وازھێنانی لە گۆرانیگوتن و چوونی بۆ نێو حیزبی بەرەی نوسڕە، گۆرانیبێژی لوبنانی، فەزل شاکر دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی ھونەری و بەرھەمێکی گۆرانی نوێ تۆمار دەکات.

ئاژانسە عەرەبیەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە گۆرانیبێژ فەزڵ شاکر جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە نێو گۆرەپانی ھونەری و دەستدەکاتەوە بە گۆرانیگوتن، ئەمەش ھەوادارانی دڵخۆشکردووە.

وەک ئاژانسەکان ئاماژەیان پێکردووە، گۆرانییە نوێیەکەی  گۆرانییەکی ئایینییە و لە تێکستی محەممەد حەسەنە و لە ئاوازی فەزل شاکر خۆیەتی،  کاری دابەشکردنیشی میوزیکیش تاریق عەبدولجەبارە بۆی ئەنجامداوە.

ھاتنەوەی ئەم گۆرانیبێژە بۆ نێو گۆڕەپانی ھونەری ھونەرمەندان و ھەوادارانی ئەم گۆرانیبێژەی دڵخۆشکردووە، چونکە بێدەنگبوونی بۆ ماوەی سێ ساڵ ھەمووانی بێ ھیوا کردووبوو.

فەزل شاکر، لەماوەی رابردوودا بە کوشتنی دوو سەربازی لوبنانی تۆمەتبارکرا و، ئەگەر ئەو سەربازانەی کوشتبێت، دوور نییە لە سێدارە بدرێت، بەڵام چەند جارێک ئەو گۆرانیبێژە گوتوویەتی کە ھیچ کات دەستی لە کوشتنی سەربازی لوبنانی نەبووە و بەڵگەشی بۆ ئەوە ھەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە