رووداو - ئاژانسەکان
گۆرانیبێژی لوبنانی فەزڵ شاکر لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ پاراستنی ژیانی داوای پاسەوانی زیاتری لە حکومەتی لوبنان کرد، وەک خۆشی دەڵێت ھەڕەشی کوشتنی لەسەرە.
دوای ئەوەی لە نێو حزبی بەرەی نوسرە گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی، گۆرانیبێژ فەزڵ شاکر ترسی هەیە لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە، چونکە بەهۆی جێهێشتنی بەرەی نوسرە چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
فەزڵ شاکر، لەماوەی رابردوودا بە کوشتنی دوو سەربازی لوبنانی تۆمەتبارکرا و، ئەگەر ئەو سەربازانەی کوشتبێت، دوور نییە لە سێدارە بدرێت، بەڵام چەند جارێک ئەو گۆرانیبێژە گوتوویەتی کە ھیچ کات دەستی لە کوشتنی سەربازی لوبنانی نەبووە و بەڵگەشی بۆ ئەوە ھەیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ