فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟' لە هەولێر و سلێمانی پێشاندەدرێت

31-01-2024
پەسار فایەق
دیمەنێک لە فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟'
دیمەنێک لە فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟'
نیشانەکردن 'گلگامێش لە کوێیە؟'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟'لە نووسین و دەرهێنانی و بەرهەمهێنانی کارزان کاردۆزیە، چیرۆکەکەی لە داستانی گلگامێش وەرگیراوە و ئەکتەرە بەشداربووەکان رۆڵی کارەکتەرەکانی نێو داستانەکە دەگێڕن.
 
بەرزان یونس، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فیلمەکە لە ژانری تاوان و هەستبزوێنە و باس لەوە دەکات، تابلێتێکی داستانی گلگامێش، دێرینتیرن و گرنگترین چیرۆکی مرۆڤایەتی لە مۆزەخانەیەک دیار نامێنیت، پاسەوانێک پەیمان دەدات، بە هەر جۆرێک بێت تابلێتەکە بگەڕێنێتەوە و لە دەستی باندێک دەری بهێنێت کە هەوڵی فرۆشتنی دەدەن. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، فیلمەکە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن لانە دیار وێنەگیراوە و یەکەمجارە فیلمێکی بڵندی کوردی بەلێنزی ئانەمۆرفیک وێنەبگیرێ.
 
گوتیشی، ماوەی فیلمەکە 90 خولەکە، سبەی پێنجشەممە 1ـی شوباتی 2024 پێشاندانی لە سینەماکانی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکات.
 
لە فیلمی 'گلگامێش لە کوێیە؟' جگە لە بەرزان یونس، هەریەک لە گۆران دڵشاد، راگش کیژان، یاسین عومەر، تەها محەممەد و شادمان عەزیز رۆڵی تێدا دەگێڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە