Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی02-01-2025

پشکنین لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ چۆنە؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی 

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە.
 
کلینیکەکە لەنێو نەخۆشخانەی تایبەتی ''پار''ـە و پزیشکی پسپۆڕی سینگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەن، هەموو ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەرە پزیشکییەکان دابینکراون.
 
د. رێباز هەمزە، سەرپەرشتیاری کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ و پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان دەڵێت ''لە کلینیکەکە هەرکەسێک ناوی تۆماردەکرێت، پەیوەندیی پێوە دەکرێت و لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ پشکنین و چاودێریی دەکرێت، بە کەسەکەش دەڵێین تەمەنی سییەکانی چەندە بەراورد بە تەمەنی خۆی''.
 
ئەو روونی کردەوە، سەرەتا بەشداربوو خۆی تۆماردەکات و پشکنینی سەرەتایی بۆ دەکرێت و چارەسەریش وەردەگرێت، پاشان دوای مانگێک دەبیندرێتەوە، ئینجا پاش سێ مانگ دووبارە دەبیندرێتەوە، پاشانیش دوای سێ مانگی دیکە پشکنینی بۆ دەکرێت، واتە 7 مانگ، کەسی بەشداربوو کە وازی لە تووتن هێناوە چاودێری دەکرێت و ئەوانەی لە پشکنینەکان دەردەچن کە وازیان لە تووتن هێناوە، دەخرێنە نێو تیروپشک و لە 1-1-2026 براوەی خەڵاتەکە رادەگەیێندرێت.
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
 
لەنێو کلینیکەکە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکێشدەکرێن؛
 
شیکردنەوەی مێژووی پزیشکیی کەسەکە
پشکنینی گشتیی کلینیکی
پشکنینی توانای سییەکان
پشکنینی گشتیی خوێن
تیشکی سینگ
پشکنینی رێژەی یەکەئۆکسیدی کاربۆن
پشکنینی راددەی کاریگەریی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان لەسەر تەندروستیی کەسەکە