بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە: دامەزراندن بۆ ئێمە نییە و بۆ دهۆک هەیە، تەندروستیی دهۆکیش وەڵام دەداتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، هۆڵێکی چاودێریی چڕیان بە هەموو پێداویستییەکانییەوە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە نەکراوەتەوە، لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، ناکرێت هەڵەبجە و دهۆک بەراورد بکرێن و ئاماژە بەوە دەکات کە 65%ی کارمەندیان کەمە.
 
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا داوای دامەزراندنی کارمەندیان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ کردنەوەی هۆڵی چاودێریی چڕ، بەڵام پێیانگوتراوە دامەزراندن راگیراوە بەڵام دوای ئێمە 23 پەرستار بۆ دهۆک دادەمەزرێنن."
 
بە گوتەی د. ئازاد مستەفا، هۆڵی چاودێریی چڕ لە هەڵەبجە هەموو پێداویستییە پزیشکییەکانی تێدایە، بەڵام کارمەندی نییە، پێویستمان بە 30 کارمەندە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییانی هەڵەبجە بۆ چاودێریی چڕ نەچنە شارەکانی دیکە، دامەزراندنی ئەو کارمەندانە یارمەتیدەر دەبێت و بۆ هەر خێزانێک یەک ملیۆن دینار دەگەڕێتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە جەخت لەوە دەکاتەوە کە "خزمەتگوزاری دەبێت بۆ هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان وەکو یەکبێت و ئەو تەنیا داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکات.
 
لەلایەن خۆیەوە، د. ئەفراسیاب مووسا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک، دامەزراندنی 23 پەرستارەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی، "ئەوانە هەمووی بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بووە، ناکرێت پارێزگای هەڵەبجە و دهۆک بەیەک بەراورد بکرێن، چونکە 15 نەخۆشخانە لە دهۆک هەیە.
 
د. ئەفراسیاب مووسا ئاماژەی بەوەشکرد، کەمیی کارمەند کێشەی ئەوانیشە و گوتی، 65% کارمەندم کەمە و پێویستم بە نزیکەی هەزار کارمەندی تەندروستی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایکێک و منداڵە تازەلەدایکبووەکەی.

ئەو خۆراکانەی دایکان لەدوای منداڵبوون پێویستە بیانخۆن

کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی تەندروستیی خانمان لە ئەمریکا SWHR ناوی چەند خۆراک و ژەمێک ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، پێویستە خانمان بۆ قەرەبووکردنەوەی وزەی لەدەستدراوی کاتی منداڵبوونیان، بیانخۆن.