بە ڤیدیۆ؛ لە کفری گەنجێک دڵی لەکار دەکەوێت و بە 20 خولەک ژیانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە

03-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پزیشکێک چووەتە سەر تەختی نەخۆشەکە و سینگەدڵە بووژاندنەوەی بۆ گەنجەکە دەکات..
پزیشکێک چووەتە سەر تەختی نەخۆشەکە و سینگەدڵە بووژاندنەوەی بۆ گەنجەکە دەکات..
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گەنجێک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ژیانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە، بەپێی تەندروستیی گەرمیان، 20 خولەک سینگەدڵە بووژاندنەوەیان بۆ کردووە و سێ جاریش کارەبا ''DC shock''ـیان لێداوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-7-2025 د. سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بە رووداوی راگەیاند، کۆتا رۆژی مانگی رابردوو ئەو گەنجە لەکاتی کارکردندا کارەبا لێیداوە و دڵی وەستاوە، بەڵام کە هێناویانە بۆ فریاکەوتن بە پەرستار و پزیشکانی خولاوەوە سینگەدڵە بووژاندنەوەیان بۆ کردووە و سێ جاریش کارەبایان لێداوە، ئیجا دڵی کەوتووەتەوە کار.
 
د. سامان سەرتیپ دەڵێت: بە ئەمبوڵانس لەگەڵ تیمێکی پزیشکیی نەخۆشخانەکەمان رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا و ئەمڕۆ بە تەندروستییەوە دێتەوە نێو ماڵباتەکەی.
 
بەڕێوەبەری نەخۆشانەکە گوتی، بەشەکانی فریاکەوتن هەستیارن و رۆژانە چەندان کەیسی لەو جۆرە کە لێوانلێون لە مەرگ، ژیانیان پێدەبەخشرێتەوە. هەربۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بۆ حاڵەتی ئاسایی و سادە نەیەنە فریاکەوتنەکان بۆ ئەوەی قەرەباڵخی دروست نەکەن.
 
کەسێک جەڵتە لێیدا و دڵی لەکارکەوت، بەم شێوەیە سینگەدڵە بووژاندنەوەی بۆ بکە تاوەکو تیمی فریاکەوتن دەگات؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."