پسپۆڕێک هۆشداریدەداتە پەیڕەوانی رێژیمی کیتۆ

04-03-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پڕۆفیسۆر هەندرێن سووران، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان
پڕۆفیسۆر هەندرێن سووران، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان تایبەت بە رووداو ئاشکرای دەکات، پەیڕەوکردنی رێژیمی کیتۆ مەترسیدارە و ئەوانەشی کە پەیڕەوی دەکەن تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی کێشیان دادەبەزێت.
 
پڕۆفیسۆر هەندرێن سووران وەکو پسپۆڕێکی کوێرەرژێنەکان لەبارەی رێژیمی کیتۆ دەڵێت: ''چەوریییەکانی خوێن بەرزدەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە  هەوکردن زیاددەکات''.
 
تەنانەت گوتیشی، ئەوانەی رێژیمەکە دەکەن پێویستە ماوەیەکی کاتی پەیڕەوی بکەن، چونکە دەشێت کەسەکە تووشی چەند کاریگەرییەکی لاوەکی بکات.
 
ئەو پڕۆفیسۆرە بۆ کەمکردنەوەی چەوریی سیانی رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، خۆراکە چەورەکان کەمبکەنەوە و بایەخی زیاتر بە وەرزش و کێشڕێکی بدەن یاخود بەشێکیان بە بەکارهێنانی دەرمان لەژێر راوێژی پزیشک دەکرێت چەورییەکانیان کەمبکەنەوە'، هاوکات دەشڵێت: ''هیچ جۆرە چەورییەکی ئاژەڵی باش نییە و سەرجەمیان چەورییەکانی خوێن بەرزدەکەنەوە''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا پڕۆفیسۆر هەندرێن گوتی، پێویستە ئەو خۆراکانەی کالۆرییان زۆر تێدایە کەمبخورێن و رێژیمی کالۆریی کەم پەیڕەو بکرێت، بەجۆرێک ئەو خۆراکانەی کە کالۆریی زۆریان تێدایە کەمبکرێنەوە. 
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات، ''هەموو چەورییەکی ئاژەڵیش ناتەندروستە و هیچ چەورییەکی ئاژەڵی نابێت بە بەردەوامی بخورێت، چونکە لوولەکانی خوێن دەگرن و هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.