Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژیناو بۆ نەخۆش دانراوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و گوزارشت لە نەخۆش و چارەسەری پزیشکی دەکاتەوە.

ژیناو بۆ نەخۆش دانراوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و گوزارشت لە نەخۆش و چارەسەری پزیشکی دەکاتەوە.

تەندروستی06-12-2025

راوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان: لەماوەی 40 ساڵدا تووشبووی ئەیدز ٪4000 زیاد بووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

شکار رێبوار

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە
تەندروستی28-05-2026

تەندروستیی هەولێر: تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە
تەندروستی28-05-2026

کوشتارگەی سلێمانی: رێژەی قوربانیکردن زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی

راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی ئەیدز زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک لە دوو تووشبووی تۆمارکراوەوە بووە بە 87 تووشبوو. تەنانەت دەڵێت: ''سێکسی ناتەندروست رێگەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە''.
 
ئەمڕۆ شەممە 6-12-2025 د. خاڵس قادر، راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 1986 تەنیا دوو تووشبووی ئەیدز لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون، بەڵام ساڵ بە ساڵ ئەو ژمارەیە زیاد بووە و تا وایلێهاتووە، ئەم ساڵ بوو بە 87 تووشبووی تۆمارکراو.
 
د. خاڵس قادر روونی دەکاتەوە، لە ساڵی 2009ـەوە تاوەکو ئەم ساڵ، ساڵانە چەندین تووشبووی ئەیدز لەنێو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون لەکاتێکدا پێشووتر نەبوو.
 
ئەو راوێژکارەی تەندروستی دەڵێت: هەرێمی کوردستان هێشتا نەگەیشتووەتە رێژەی مەترسیداری تووشبوون بە ئەیدز، بەڵام لەچاو ژمارەی دانیشتووان، رێژەکە زۆرە و پێویستە بە هۆشیاریی تاک زیاتر کۆنتڕۆڵ بکرێت.
 
هۆشداریش دەدات لەبارەی رێگەکانی گواستنەوە و سێکس لەگەڵ کەسی تووشبوو بە رێگەی سەرەکی دادەنێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە هەرێمی کوردستان، ئینجا لەدوایدا رێگەکانی وەکو تاتووکردن و بەرکەوتن بە کەلوپەلی پیسبوو بە خوێنی کەسی تووشبوو.
 
ئەوەشی گوت، ''رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمتر کار لەسەر پرسی ئەیدز دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک، چونکە لەگەڵ زیادبوونی تێکەڵاویی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەسانی بیانی، هۆشیاریی تاکیش دەبێت زیاد بکات''.
 
لەکۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات، خۆشبەختانە لەڕێگەی گواستنەوەی خوێن و پشکنینی کەسانی بیانییەوە نەخۆشییەکە بە باشی کۆنتڕۆڵ کراوە، ئەوەی لەژێر کۆنتڕۆڵدا نەبێت، پەیوەندییە سێکسییە نادروستەکەیە کە پەیوەستە بە هۆشیاریی تاکەوە.
 
 د. خاڵس قادر، 11 ساڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بووە، پاشانیش 5 ساڵ بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و نزیکەی 10 ساڵیش بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بووە، ئێستا راوێژکاری تەندروستییە لە پەرلەمانی کوردستان.
 
لێرەوە ئامارەکانی ئەیدز لە عێراق و هەرێمی کوردستان بزانە
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ئەیدز ئاشکرای کرد، لە 11 مانگی ئەم ساڵدا 87 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەیدز تۆمار کراون. 
 
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بە ویستی خۆیان پشکنین ئەنجام بدەن و خۆیان لە رەفتارە مەترسیدارەکانی وەک کاری سێکسیی دەرەوەی ژیانی هاوسەری، تاتووکردن بە دەرزیی پیس و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بەدوور بگرن.