ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەیدز روو لە زیادبوونە و ئامارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق مەترسیدارن

01-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رۆژی 1ـی 12 رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆنیشانەی لاوازبوونی بەرگریی جەستە AIDS و لە هەموو جیهاندا کار دەکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەپێناو خۆپاراستن لەم نەخۆشییە و رەچاوکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی. بەتایبەت لە وڵاتە تازەگەشەسەندوو و کەمداهاتەکان.
 
ئەیدز، یان کۆنیشانەی لاوازبوونی بەرگریی جەستە، یەكەمجار لە ساڵی 1981 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا دۆزرایەوە، له‌ ‌ساڵی 1986 یه‌كه‌مجار له‌ عێراق ئەیدز ده‌ستنیشانكرا و 273 تووشبوو تۆماركران، تاوەکو ساڵی 2007 ژمارەی تووشبووان 475 کەس بوو، به‌ڵام له ‌ساڵی 2017 ژمارەی تووشبووان بووە 185 کەس. لە ساڵی 2018ـەش‌ گه‌یشته‌ 224 كه‌س، ژمارەی تووشبووانیش ساڵانە زیاد دەکات و ئێستا بەگوێرەی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق، 2881 تووشبووی تۆمارکراوی ئەیدز لەنێو عێراقدا هەن.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی ئەیدز لە هەرێمی کوردستان بووە 116 تووشبوو، لەکاتێکدا ساڵی 2023 ئەو ژمارەیە 90 تووشبوو بوو. ئاماری پارێزگاکانیش بەم شێوەیە بووە بۆ ساڵی 2024 (هەولێر 64 تووشبوو، سلێمانی و هەڵەبجە 37 تووشبوو، دهۆک 15 تووشبوو).
 
ئامارەکانی ئەیدز لە عێراق
 
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو کە ئەم ئامارانەی لە تەندروستیی عێراق وەرگرتووە، ژمارەی کەیسە نوێیەکان لەم پارێزگایانە لە ساڵی 2024 بەم شێوەیەی خوارەوە بووە و ئێستاش ژمارەی تووشبووان بووە بەم ژمارەیە؛
 
رەسافە 179 نوێ و ئێستا بووە بە 994
کەرخ 105 نوێ و ئێستا بووە بە 620
زیقار 58 نوێ و ئێستا بووە بە 201
بەسرە 44 نوێ و ئێستا بووە بە 190
بابل 52 نوێ و ئێستا بووە بە 175
نەجەف 21 نوێ  و ئێستا بووە بە 124
کەربەلا 25 نوێ و ئێستا بووە بە 121
کەرکووک 16 نوێ و ئێستا بووە 102
دیالە 14 نوێ و ئێستا بووە بە 88
نەینەوا 21 نوێ و ئێستا بووە بە 78
واست 18 نوێ و ئێستا بووە بە 58
موسەنا 13 نوێ و ئێستا بووە بە 46
ئەنبار 11 نوێ و ئێستا بووە بە 39
سەڵاحەدین 6 نوێ و ئێستا بووە بە 25
میسان 3 نوێ و ئیستا بووە بە 20
 
ئامارەکانی ئەیدز لە هەرێمی کوردستان
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی ئەیدز لە هەرێمی کوردستان بووە 116 تووشبوو، لەکاتێکدا ساڵی 2023 ئەو ژمارەیە 90 تووشبوو بوو. ئاماری پارێزگاکانیش بەم شێوەیە بووە بۆ ساڵی 2024 (هەولێر 64 تووشبوو، سلێمانی و هەڵەبجە 37 تووشبوو، دهۆک 15 تووشبوو).
 
لەکاتێکدا تەنیا ساڵی رابردوو لە هەولێر 34 تووشبووی نوێ، لە سلێمانی 24 تووشبووی نوێ و لە دهۆک 6 تووشبووی نوێ تۆمار کراون.
 
ئامارەکانی ئەیدز لە جیهاندا
 
بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەیدز، لە جیهاندا نزیکەی 40 ملیۆن تووشبوو هەن، لە ساڵی 2023دا 1.3 ملیۆن تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە ئەمەش بە رێژەیەکی بەرز دادەنێت، لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا 3.9 ملیۆن تووشبووی ئەیدز دەژین. لە ساڵی 2023دا 630 هەزار تووشبوو لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەو ناوچانەی زۆرترین تووشبوویان تێدایە
ئەفریقا؛ 25.6 ملیۆن تووشبوو
ئەمریکا؛ 3.8 ملیۆن تووشبوو
باشووری رۆژئاوای ئاسیا؛ 3.9 ملیۆن تووشبوو
ئەورووپا؛3 ملیۆن تووشبوو
ناوچەی دەریای نێوەڕاست؛ 490 هەزار تووشبوو
رۆژهەڵات و رۆژائاوای ئاسیا؛ 6.1 ملیۆن تووشبوو
 
بەگوێرەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هەر وڵاتێك رێژەی تووشبوون بە ئەیدز تێیدا 1% كەمتر بێت، واتە لە 100 هەزار کەس 1000 كەس تووش ببن، ئەوا ئەو وڵاتە رێژەی تووشبوون بە ئەیدز تێیدا لە خوار ئاستی جیهانییە.
 
ئەم هەموو تووشبووەی ئەیدز تۆمار دەکرێن دەزانی بۆ؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.