رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان رایدەگەیێنێت، دوای بەربانگ ئەگەر رۆژووەوانان ئاگایان لە خۆیان نەبێت و زۆردابنیشن ئەوا کێشیان زیاد دەکات و دووچاری لێکەوتە مەترسیدارەکانی قەڵەوی دەبنەوە وەکو زیادبوونی شەکرە، پەستانی خوێن و چەورییەکان.
د. عیماد شێروانی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان لەنێو پۆدکاستی کلینیکاست میوانە و دەڵێت، ''جووڵەی کورت گوشار لەسەر جومگەکان دروستدەکات و باش نییە وەکو جووڵەکردن لە ژوورێکی بچووکدا''. بەڵام ئەوە پێشنیاز دەکات کە جووڵە دەبێت لە شوێنی فراوان بێت.
د. عیماد شێروانی ئاماژە بە توێژینەوەیەک دەکات و دەڵێت: لەسەر 35 هەزار کەس بۆماوەی سێ ساڵ کراوە و باسی کێشەی زۆردانیشتن کراوە؛ دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە نزیکەی هەشت کاژێر دانشتوون، تووشی ئازاری ماسوولکەکان و سەوەفان بوون، بەتایبەت لە گەنجیدا. زۆرینەی بەشداربووە بەساڵاچووەکانیش دووچاری شکانی ئێسک بوون.
پێشنیاز دەکات، بەپێوەوەستان کێشەی جیدی هەیە و باشترە هەمیشە جووڵەی بەردەوام هەبێت.
لە کۆتاییدا د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان کە جووڵەکردن یاخود هەستانەوە لەکاتی زۆردانیشتندا دەبێت بە تەندروستییەوە بێت و نابێت بۆ ئەوەی کەسەکە زۆر دانەنیشێت، بچێت جگەرە بکێشێت و بڵێت، ئەوا جووڵەم کرد و نەمهێشت زۆر دانیشم، چونکە زیانەکانی جگەرەکێشانەکە لە زۆردانیشتەنەکە زیاترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ