رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، مادەیەکی پاککەرەوەی بەهێز کە لە نەخۆشخانەکاندا بۆ پاکژکردنەوەی پێستی نەخۆشەکان بەکاردێت، دەتوانن میکرۆبەکان لە نەخۆشخانەکاندا بەهێزتر بکەن.
زانکۆی نۆرسوێستەرن لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە کە بەکتریا بەرگریکارەکان لە بەرامبەر کلۆرهێکسیدین نەک هەر لە رێگەی دەستلێدانەوە، بەڵکو لە رێگەی هەواشەوە لەنێو ژینگەی نەخۆشخانەدا بڵاودەبنەوە، پاشماوەی ئەم مادەیە بۆ ماوەیەکی زۆرتر لەوەی پێشتر زانراوە لەسەر رووەکان دەمێنێتەوە، ئەمەش کاتێکی پێویست بە میکرۆبەکان دەدات بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵیدا بگونجێنن و بەرگرییان بۆ دروستبکەن.
د. ئێریکا هارتمان سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "هەرچەندە کلۆرهێکسیدین لە پێستی نەخۆشەکان دەدرێت، بەڵام بەڵگەمان دۆزییەوە کە کاریگەریی لەسەر میکرۆبەکانی دەوروبەریشیان هەیە."
لە کۆتاییدا، د. ئێریکا هارتمان جەخت لەوە دەکاتەوە کە کلۆرهێکسیدین هێشتا لە نەخۆشخانەکاندا پێویستە، بەڵام هۆشداری دەدات لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ماددە پاککەرەوەکان و پێشنیازی بەکارهێنانی سابوونی ئاسایی و ئاو دەکات بۆ پاککردنەوەی ماڵ و ئۆفیسەکان، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی بەرگریی دژەمیکرۆبی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ