توێژینەوەیەک: هەناسەتەنگیی درێژخایەن ئارەزووی سێکسی لاواز دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریخستووە، هەناسەبڕکێی درێژخایەن کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی سێکسی تاکەکان دادەنێت و رەزامەندییان لەم لایەنەی ژیانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی فلیندەرز لە ئوسترالیا لەسەر زیاتر لە دە هەزار کەسی پێگەیشتوو ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە 42%ی بەشداربووان لە ژیانی سێکسییان "زۆر ناڕازی" بوون و 9%ی بەشداربووان رایانگەیاندووە کە هەناسەبڕکێ کاریگەریی لەسەر ژیانی سێکسییان هەبووە، هەروەها ئەو کەسانەی تووشبووی هەناسەبڕکێی درێژخایەنن، یەک جار و نیو زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە لە ژیانی سێکسییان رازیبن.
 
زانکۆ ئوسترالییەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەم حاڵەتە پەیوەندی بە کێشەی دیکەی وەک نەخۆشیی درێژخایەنی گیرانی سییەکان (COPD) و رەبۆ (Asthma) هەیە.
 
پرۆفیسۆر د. دەیڤید کەرۆ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت " کێشەیەکی گەورەیە، چونکە هەناسەبڕکێی درێژخایەن تاڕادەیەکی زۆر شاراوەیە، تەنانەت بۆ ئەندامانی نزیکی خێزانیش، خەڵک واز لە چالاکیی رۆژانە دەهێنن بۆ ئەوەی تووشی هەناسەبڕکێ نەبن."
 
پرۆفیسۆر د. دەیڤید کەرۆ دەڵێت " رەزامەندیی کەسێک لە ژیانی سێکسی، کۆمەڵێک هۆکاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی ئاڵۆزی وەک هۆرمۆن، جەستە، فیزیۆلۆژی، دەروونی و هەناسەبڕکێی درێژخایەن رۆڵیان هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە