بەشێکی پەرستارانی خۆبەخش لەڕێگەی رووداوەوە داواکارییەکانیان دەگەیێنن

12-05-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە و چەند پەرستارێکی خۆبەخش لەبارەی رۆڵی پیشەکەیان لە هەرێمی کوردستان و کەرتی تەندروستی قسە بۆ رووداو دەکەن و یەکێکیان دەڵێت: ''مافی خۆمانە دابمەزرێین، بەڵام دوای چەندین ساڵ لە خۆبەخشی ئومێدمان نەماوە''.
 
هەنار کەمال یەکێکە لەو پەرستارانە و دەڵێت: دامەزراندن مافی سەرەکیمانە، بەڵام دوای چەندین ساڵ لە خۆبەخشیش، هێشتا مافی دامەزراندنمان لێ زەوت کراوە.
 
هاوکات دەشڵێت: ''پەرستاران مافی خوێندنەوەشیان نییە کە بتوانن پسپۆڕییەکەیان گەشەپێبدەن لە هەرێمی کوردستان''.
 
ژاڵە ئاوات کە پەرستارێکی خۆبەخشە نیگەرانە لە دواکەوتنی مووچەکانیان و دەڵێت: کوالێتیی خزمەتکردنیان کەمدەکاتەوە، چونکە بژێوی ژیانیان لەسەر مووچەکانیانە بەتایبەت ئەوانەی خۆبەخشن.
 
کەوسەر فارس، پەرستاری خۆبەخش لە هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات کە زیاتر لە چوار ساڵە خۆبەخشە، بەڵام هیچ ئومێدێکی بۆ دامەزراندن نەماوە و دەڵێت: ''خوێندنی باڵا هەلی زیاتر بۆ دەرچووانی پەرستاری بڕەخسێنێت لە دابینکردنی کورسیی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەتایبەت ئەوانەی کە پەیمانگەیان تەواو کردووە''.
 
نەدا کەریم کە پەرستارێک و لەنێو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە کاردەکات لەم بارەیەوە دەڵێت: ''مافی دامەزراندنمان لێزەوت کراوە، تەنانەت مافی دووبارە خوێندنەوەشمان بۆ بڕوانامەی بەرزتر نییە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە