رووداو دیجیتاڵ
چارەسەرکارێکی دەروونی رایگەیاند، هەموو ئەو رەفتارانەی کەسێک ئەنجامیان دەدات و دەبنە سەرچاوەی زەبری دەروونی، لە کاتی دەرکەوتنەوەی ئەو کەسەدا سەرجەم رووداوەکانی رابردوو دەهێننەوە یاد.
رۆژی پێنجشەممە، 14-5-2026 توانا ئەمین، چارەسەرکاری دەروونی لە بوڵتنی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "دەکرێت کەسوکاری قوربانییانی دەستی کەسێکی ئەشکەنجەدەر، خەوی ناخۆش ببینن و گوشاری دەروونییان لەسەر زۆر بێت."
چارەسەرکارە دەروونییەکە دەڵێت، "یەکێک لە نیشانەکانی زەبری دەروونی گەڕانەوەی وێنە و خەیاڵە بۆ کەسەکە و نیشانەیەکی دیکە خۆبەدوورگرتنە لەو شوێنەی کە زەبرە دەروونییەکەی لێبەسەر هاتووە."
لەبارەی چارەسەری ئەو گرفتە دەروونییە، توانا ئەمین روونیکردەوە، "خۆبەدوورگرتن چارەسەری کێشە دەروونییەکان ناکات، بەڵکو پێویستە رووبەڕووی زەبرە دەروونییەکان ببینەوە."
هەروەها توانا ئەمین ئامۆژگاریی کەسە نزیکەکانی قوربانییەکە دەکات و دەڵێت، "پێویستە ئاگاداری قوربانییەکە بن، بوونی نیشانەکانی زەبری دەروونی مانای ئەوە ناگەیێنێت کە کەسەکە بۆ هەمیشە لەنێو ئازارەکەدا دەمێنێتەوە، بەڵکو دەتوانرێت تێیپەڕێنێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ