رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند، لە 2ی ئایارەوە هیچ حاڵەتێکی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی "هانتاڤایرۆس"وە تۆمارنەکراوە و ئەمەش مەترسییەکان لەسەر جیهان کەم دەکاتەوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، تاوەکو 12ی ئایار، 11 حاڵەتی ڤایرۆسی هانتا تۆمار کراوە و هەشت لەو حاڵەتانە لە تاقیگەدا وەک تووشبوون بە "ڤایرۆسی ئەندێس" پشتڕاستکراونەتەوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم دەڵێت، "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی مەترسیی ڤایرۆسەکە و تاوەکو ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی هانتاڤایرۆس کەمە."
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوەکەیان لە پەیوەندیی نزیکدایە لەگەڵ شارەزایانی هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکان و بەردەوامە لە وەرگرتنی راپۆرتی تەندروستیی هەفتانە سەبارەت بە گەشتیاران و تیمی کەشتییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ