رووداو - تەندروستی
لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبووڵ کێشەکانی پاکوخاوێنی و تەکنیکی لە رێگەی QR کۆدەوە رادەگەیێندرێن و هەموو کەسێک (نەخۆش و هاوەڵ) دەتوانێت بە سکانکردنی ئەو بارکۆدەی سەر دیواری نەخۆشخانەکان، گلەییەکەی بگەیێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیستەنبووڵ ئەپلیکەیشنێکی بە ناوی ''نەخۆشخانەکەم پاکە'' دروستکردووە کە هەموو هاووڵاتییانی شارەکە دەتوانن بەکاریبهێنن بەوەی، لەڕێگەی ئەو کۆدەوە کە پەیوەندیدارە بە ژیریی دەستکرد، تێبینی و گلەیی و سکاڵاکانیان لەبارەی پاکوخاوێنیی نەخۆشخانەکان تۆمار بکەن و راستەوخۆ بە وەزارەتی تەندروستیی بگەیێنن.
د. عەبدوڵڵا ئەمرە گونەر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیستەنبووڵ رایدەگەیێنێت: ئەمە سەرکەوتنە لە بواری خزمەتگوزارییەکانی چاودێری، پاکوخاوێنی و پێداویستییە فیزیکی و لۆجستییەکانی دیکە کە بتواندرێت کواڵیتییان بەرز بکرێتەوە.
د. عەبدوڵڵا ئەوەش باس دەکات، لەڕێگەی ئەو بارکۆدانەی کە لە هەموو لایەنی نەخۆشخانەکان دانراون، ئاگاداریان بکەنەوە لە کواڵیتیی خۆراک، خزمەتگوزاری و پاکوخاوێنیی نەخۆشخانەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ