لێکۆڵینەوەیەک: رێژەی جگەرەکێشان لە ئەمریکا کەمی کردووە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا لەبارەی رێژەی کەسانی جگەرەکێش کراوە و دەرکەوتووە، ژمارەیان کەم بووەتەوە.
 
بەپێی شیکارییەکی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا، لە ساڵی 2024دا رێژەی جگەرەکێشنا 9.9٪ـی پێگەیشتووان بووە لەکاتێکدا لە ساڵی 2023دا ئەو رێژەیە 10.8٪ بووە.
 
ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ بەرپرسانی تەندروستی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، چونکە پلان وایە تاوەکو ساڵی 2030 رێژەکە بۆ 6٪ کەمتر بکەنەوە.
 
ئیسرائیل ئاگکۆ، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: کەمبوونەوەی ئەو رێژەیە بە مانای بنبڕکردنی بەکارهێنانی تووتن نایەت، چونکە هێشتا 25 ملیۆن جگەرەکێشی پێگەیشتوو ماون، لەکاتێکدا هێشتا 47 ملیۆن کەسی دیکە ڤەیپ، نێگرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن.
 
کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان دوای 1 خولەک
 
* رێخۆشکردن بۆ بەشێرپەنجەبوونی خانەکان
* ناوپۆشی قوڕگ هەستیار دەبێت و کۆکە دەستپێدەکات
* بکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم لەنێودەچن و  بۆنی ناو دەم ناخۆش دەبێت
* چینێکی تەنکی زەرد لەسەر ددانەکان دەنیشێت
* لێو، پووک و قوڕگ وشک دەبن
* 14 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* 11 خولەک لە ژیانت کەمدەبێتەوە
* چڵم دروستدەبێت
 
کاریگەرییەکانی نێرگەلەکێشان دوای 1 خولەک
 
* پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە
* 10٪ ئەگەری گیرانی لوولەکانی خوێن زیاددەکات
* 210 گرام گازی ژەهراویی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەچێتە نێو جەستەت
* وکشبوونی نێوپۆشی لووت و دەم 
* کوشنی بەکتریاکانی نێو دەم
* سەرسووڕان و گێژبوون 
* پووکانەوەی هێلکۆکەی خانمان زیاددەکات
* 5٪ ئەگەری نەزۆکبوون زیاددەکات
* سیکڵدانۆچکەکانی هەوای سییەکان لاوازدەکات
* هەناسەدان ئاسایی نامێنێتەوە
* هەندێکجار بینین لێڵ دەبێت
* هۆرمۆنی ترس و دڵەڕاوکی زیاددەکات
* لێدانی دڵ خێرا دەبێت
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر ئەحمەد حەیدەری - د. هونەر رێبوار

کلینیکاست؛ هەر ئازارێک لە دداندا هەبوو، پزیشک ببیندرێت، چونکە پشتگوێخستنی مەترسیدارە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە رایدەگەیێنێت، ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ئەو دەڤەرە بەرەوپێشچوون، بەڵام هێشتا خزمەتی زیاتر پێویستن. ئەوەش باس دەکات کە 35 بنکەی تەندروستی تێدایە کە دابەشکراون بەسەر قەزای مەسیف، هەریر و شەقڵاوە بە گوندەکانیشیانەوە.