رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی بواری کشتوکاڵ هۆشداری لە مەترسییەکانی جەنگ بۆ سەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ئاژەڵداری دەدات و داوا دەکات پشکنینی وردتر بۆ ئەو بەرهەمانە بکرێت کە لە ناوچە جەنگییەکانەوە هاوردە دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 17-3-2026 د. ئەیوب یونس، یاریدەدەری راگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، جەنگ کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کەمبوون و پیسبوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەیە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە راستەوخۆ پێکدادانیان تێدایە.
د. ئەیوب یونس هۆشداریی دا بە جووتیاران کە ئاژەڵەکانیان لەو شوێنانە بەدووربگرن کە جەنگیان تێدا روویداوە، چونکە پاشماوە زیانبەخشەکانی جەنگ زیان بە گۆشت و شیری ئاژەڵەکان دەگەیێنێت.
د. ئەیوب یونس داوای لە هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد ئاگاداری ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانە بن کە لە ناوچە بەرکەوتەکانی جەنگ بەرهەم هاتوون، بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی کە توێکڵیان نییە و زیاتر بەرکەوتەی پیسبوون دەبن.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، ئەو پسپۆڕە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زیاتر پشت بە بەرهەمی نێوخۆیی ببەسترێت و گوتی، "زۆر گرنگە ئێستا لە سنوورەکان پشکنینێکی باشتر بۆ بەرووبوومەکانی ئێران بکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ