پزیشکێکی پسپۆڕ: لەکاتی ئێشکگریدا کێشەی نەبوونی شوێنی مانەوەمان هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

هەر دوای بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین ناچار دەکات لەکاتی ئێشکگریدا لەنێو نەخۆشخانەکان بن، پزیشکێکیش دەڵێت، "کێشەی کەمیی پێداویستی و شوێنی مانەوەمان هەیە."
 
د. سامان تاهیر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی رایگەیاند، کێشەی کەمیی شوێنی مانەوەی پزیشکان لە نەخۆشخانەکان هەیە و گوتی، بۆ نموونە ئەگەر پێویست بکات 30 پزیشک لە شەوێکدا ئێشکگر بن، دەبێت 30 شوێنی مانەوە هەبێت، کە نیمانە.
 
هەروەها، د. سامان تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی کەمیی ئامێر و پێداویستیی پزیشکیمان هەیە، هەندێک جار ئامێرمان نییە لە نەخۆشخانەکان، پزیشک بێتە نەخۆشخانە و ئامێری لێنەبێت چۆن دەتوانێت کارەکانی بەڕێ بکات."
 
ئەو پزیشکە پسپۆڕە داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکات کە کێشەی کەمیی پێداویستییە پزیشکییە بنەڕەتییەکان لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر بکات، کە بووەتە هۆی راوەستانی کارەکان و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ژیانی نەخۆشان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە