رووداو - تەندروستی
شیلان ئیسماعیل، ئەو ژنەی لە زاخۆ بەهۆی پێدانی "خوێنی هەڵە" بێهۆش بوو، دوای 17 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بە بێهۆشی، دوێنێ شەو گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییە جیهانییەکان، هەرکەسێک خوێنی هەڵەی تێبکرێت ئەوا سیستمی بەرگریی جەستە هێرش دەکاتە سەر پێکهاتەکانی خوێنە تێکراوەکە بەمەش چەندان نیشانەی مەترسیدار تووشی کەسەکە دەبن تاوەکو دەگاتە ئەو ئاستەی کە هەموو ئەندامەکانی پەکیان بکەوێت و بە گیانلەدەستدان کۆتایی پێبێت.
زنجیرەی هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی شیلان بزانە لەڕووی زانستی و پزیشکییەوە؛
- شیلان پێویستی بە خوێن هەبووە، بەهۆی نەشتەرگەرییەکەیەوە.
- خوێنی جۆری +A بۆ گوازراوەتەوە کە خۆی خوێنەکەی +B بووە.
- لەم کاتەدا سیستمیی بەرگریی جەستەی شیلان چالاک بووە و هێرشی کردووەتە سەر پێکهاتەکانی خوێنە تێکراوەکەی، چونکە هەمان جۆر نەبووە لەگەڵ خوێنی خۆی.
- خانە نوێیە خوێنەکان تێکدەشکێندرێن.
- کۆمەڵێک نیشانە و لێکەوتی نەرێنی دەردەکەون وەکو 'تا، پەڵە، هەناسەتەنگی، سستبوونی سییەکان، لەکارکەوتنی گورچیلەکان و جگەر، لەکارکەوتنی هەموو ئەندامەکان و وەستانی سووڕی خوێن و دڵ'.
- لەکۆتاییدا شیلان دوای 17 رۆژ لە مانەوەی لە یەکەی چاودێریی چڕ، گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زاخۆ دوای رووداوەکە رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو کەیسە پێکهێندراوە، کە لە 5 پزیشک پێکدێت. هەموو ئەو کارمەندانەی شەوی یەکی ئایار لە ئەرکدا بوون، لەژێر لێکۆڵینەوەدان؛ لایەنی کەمتەرخەم سزا دەدرێت.
راپۆرتێک لێرەوە ببینە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ