پزیشکێکی ئیتاڵی لەبارەی پزیشکانی کورد: دەتوانن هەموو کارێک بکەن و زۆر بەتوانان

18-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پڕۆفیسۆر د. جۆسێپی سانتۆرۆ، پسپۆڕی ئیتاڵیی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە
پڕۆفیسۆر د. جۆسێپی سانتۆرۆ، پسپۆڕی ئیتاڵیی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

یەکێک لە پزیشکانی ئەو تیمە ئیتاڵییەی بە هاوئاهەنگیی رێکخراوی هێڤی و بە پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشکنین و چارەسەر بۆ منداڵانی تووشبووی نەخۆشییە سکمکاییەکانی دڵ دەکەن دەڵێت: پزیشکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن هەموو ئەو کارانەی ئێمە دەیکەین، بە ئاسایی ئەنجامی بدەن و ئەوانیش بیکەن.
 
پڕۆفیسۆر د. جۆسێپی سانتۆرۆ، پسپۆڕی ئیتاڵیی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکاری تەندروستیی رووداو گوتی، ''دەبێت توانایەکی نێوخۆیی باش هەبێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەتایبەت نەخۆشیی سکماکییەکانی دڵ''.
 
ئەو تیمە ئیتاڵییە پشکنین، قەستەرە و نەشتەرگەرییان بە هاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕانی کورد لە دهۆک بۆ دەیان منداڵ کردووە و دەڵێت: زۆربەی کارەکان لەلایەن پسپۆڕانی کوردەوە دەکرێن و ئێمە تەنیا هەندێک کێشەیان بۆ راست دەکەینەوە، واشیان لێدەکەین کە بتوانن خۆیان چارەسەرەکان بکەن.
 
ئەو پزیشکە لەبارەی ناڕێکییە سکماکییەکانی دڵی منداڵانەوە باسی نیشانەکانی ناسینەوە دەکات و دەڵێت: منداڵەکە چەند کونێک لەنێو دڵیدا هەیە و دەکرێت بە ناڕێکیی فەرمانەکانی دڵ دەستپێبکات، هەروەها توانای وەرزش و گەشەیان کەم دەبێتەوە و زیاتریش تووشی هەوکردنی سییەکان دەبن.
 
رێکخراوی هیڤی دەڵێ، تیمێکی پسپۆڕی ئیتاڵی بۆ پشکنین و چارەسەری دڵی منداڵان گەیشتووەتە پارێزگای دهۆک. تیمەکە بە پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 8 رۆژدا دەیان "قەستەرە و هێڵکاریی دڵ" بۆ ئەو منداڵانە دەکات کە بە سکماکی کێشەی دڵیان هەیە.
 
لەبارەی ئەو پڕۆژەیە زیاتر بخوێنەرەوە.

ئەو بڕگە مەیدانییە ببینە کە لەبارەی کارەکانی رێکخراوی هیڤییە و دوو نەخۆشیش چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).