حکومەتی بەریتانیا: لە 10 ساڵدا ڤەیپکێشان لەنێو منداڵان زیادبووە

19-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

حکومەتی بەریتانیا لێکۆڵینەوەیەکی نوێی 10 ساڵە لەسەر کێشانی ڤەیپ ئاشکرادەکات؛ 25٪ـی منداڵانی 11 بۆ 15 ساڵان ڤەیپ دەکێشن.
 
بڕیارە لە بەریتانیا ڤەیپ قەدەخەبکرێت و یاسای قەدەخەکردنی رێکلام و سەرنجڕاکێشانی ئەو کارانەی کە ڤەیپ خۆشەویست دەکەن لای خەڵک جێبەجێبکرێت.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە حکومەتەکان کردووە، هاوشێوەی جگەرەی تووتندار، مامەڵە لەگەڵ جگەرەی ئەلیکترۆنیش بکەن و رێگەکانی رێگری لە ئالوودەبوون بە نیکۆتین بگرنە بەر.
 
سارا سلیت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی سییەکان لە بەریتانیا دەڵێت: بەشێکی زۆری ئەوانەی تووشی هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان بوون، ڤەیپکیان کێشاوە بەتایبەت لە منداڵ و نەوجەوانان.
 
لە هەرێمی کوردستان هەرچەندە بڕیاری قەدەخەکردنی ڤەیپ دەرکرا، بەڵام ئێستا کاری پێناکرێت و لە دووکان و بازاڕەکاندا بەشێوەی ئاشکرا دەفرۆشرێن.
 
ئەگەر دەتەوێت واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بهێنیت، سەردانی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ بکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە