دەرمانێکی نوێ کۆتایی بە بەکارهێنانی رۆژانەی دەرمانەکانی بەرزەپەستانی خوێن دەهێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زۆرجار بەرزەپەستانی خوێن بێدەنگە و دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە هێمنی زیان بە جەستە بگەیێنێت. کاتێک کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەبێتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و تێکچوونە دەمارییەکان.
 
لە 30٪ـی نەخۆشەکان هەرچەندە دەرمان وەردەگرن، بەڵام سوودی لێ نابینن و کاریان تێناکات. لەژێر رۆشنایی ئەم کێشەیە توێژەرانی زانکۆی کوین ماری لە لەندەن دەرمانێکی نوێیان تاقیکردەوە کە شەش مانگ جارێک لێدەدرێت و توانای هەیە بۆماوەیەکی زۆر پەستانی خوێن هاوسەنگ بکات.
 
ئەو دەرمانە ناوی Zilebesiranـیە و د. مانیش ساکسێنا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوەی دەرمانەکە وەرگرتووە، زیاتر و باشتر پەستانی خوێنیان هاوسەنگ بووە بەراورد بەوانەی دەرمانە ئاساییەکانی نەخۆشییەکە وەردەگرن.
 
ئەم جۆرە دەرمانە موژدەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پابەندنین بە دەرمانەکانیانەوە و لەبیریان دەچێت کەی خواردوویانە، بۆیە ئەم دەرزییە کە لە ژێر پێست لێدەدرێت، پێویستە ساڵانە دوو جار لێبدرێت و ئیدی پێویست بە بەکارهێنانی هەموو رۆژێکی دەرمان ناکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە