رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا دەریخستووە، ئەو کەسانەی واز لە بەکارهێنانی دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش وەک مۆنجارۆ و وێگۆڤی دەهێنن، کێشیان چوار هێندە خێراتر دەگەڕێتەوە باری پێشوو.
زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە، بە بەکارهێنانی ئەم دەرزییانە دەتوانن نزیکەی یەک لەسەر پێنجی کێشی لەشیان دابەزێنن، بەڵام کاتێک وازی لێدەهێنن، بە تێکڕا مانگانە 0.8 کیلۆگرام لە کێشیان زیاد دەکاتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا دەگەڕێنەوە بۆ کێشی پێش چارەسەرەکەیان.
د. سوزان جێب یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد هۆشداریدەدات و دەڵێت: "ئەو کەسانەی ئەم دەرمانانە دەکڕن، پێویستە ئاگاداری مەترسیی گەڕانەوەی خێرای کێشیان بن کاتێک چارەسەرەکە کۆتایی دێت."
د. سوزان جێب گوتی شێوازی کارکردنی دەرزییەکان لە مێشک و جەستەدا رەنگە هۆکاری گەڕانەوەی خێرای کێش بێت دوای راگرتنیان.
د. سوزان جێب ئاماژە بەوەدەکات بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە دەبێت هاوشان بێت لەگەڵ خۆراکیی تەندروست، چالاکیی جەستەیی و لەژێر رێنوێنییە پزیشکییەکان بێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام و پارێزگاریکردن لە کێشی جەستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ