رووداو- هەولێر
سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت زۆرینەی تووشبووانی کۆرۆنا کە نزیکەی ٨١٪ یانن، دۆخی تەندروستییان جێگیرە و حاڵەتەکەیان سادەیە.
تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا کە بەدواداچوونیان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا کردووە، هەڵسەنگاندنیان بۆ چەند تایبەتمەنییەکی ڤایرۆسەکە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ٨١٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان.
توێژەرەکان کە هەڵسەنگاندنیان بۆ ٧٢ هەزار نەخۆشیی کۆرۆنا کردووە، دەرکەوتووە کە ٨٠.٩٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، رێژەی مردن نزیکەی لە ٢.٥٪ی هەموو حاڵەتەکان، زۆرترینی پیاوان بەرامبەر ژنان دەکوژێت، زۆربەی ئەوانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان ٣٠-٧٩ ساڵانە.
لە توێژینەوەکە چەند تایبەتمەندییەکی ڤایرۆسەکە دەرکەوتوون کە ئەمانەن:
* زۆرتر تووشی ئەوانە دەبێت کە تەمەنیان لەنێوان ٣٠-٧٩ ساڵانە.
* ٢.٣٪ی تووشبووان دەکوژێت.
* ٢.٨٪ پیاوان دەکوژێت.
* ١.٧٪ی خانمان دەکوژێت.
* بۆ بەساڵاچووان کوشندەترە.
* تاوەکو تەمەنی ٣٩ ساڵان رێژەی مردن ٠.٢٪ دەبێت.
* رێژەی مردن ٨٪ دەبێت بۆ ئەو تووشبووانەی تەمەنیان ٧٠ ساڵانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ