د. کامەران قەرەداخی: ''بای بای ڤایرۆسی کۆرۆنا''

24-04-2024
شکار رێبوار
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە. وینە: رووداو
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە. وینە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لەبارەی پەتاکانی ئەم وەرزەوە دەڵێت: ئەم پەتایەی ئێستا تێکەڵەیەکە لە کۆرۆنا، هەستیاری و ڤایرۆسێکی کۆئەندامی هەناسە، هاوکات دەشڵێت: ''بای بای ڤایرۆسی کۆرۆنا''.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی نیسانی 2024 لە هەڤپەیڤینێکدا کە دکتۆر لونا خالید پێشکێشی کرد، د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە گوتی، ئەم کۆرۆنایەی ئێستا هەیە جێی مەترسی نییە و ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ریزی هەڵامەتە لاوازەکانەوە.
 
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە دەڵێت: ئەوانەی بەخێرایی نیشانەکانی پەتایان لێدەردەکەوێت بەرگریی جەستەیان بەهێزە، هەروەها روونی دەکاتەوە کە ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە دەشێت بە خێرایی نیشانەکانی تووشبوونیان لێدەربکەوێت، چونکە بەرگریی جەستەیان بە خێرایی دژی ڤایرۆسەکە دەوەستێتەوە.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر کەسێک پشکنینی کۆرۆناکەی پەزەتیڤ بوو ئەوا پێویستە تەنیا دەمامک ببەستێت و پێویست بە کوارەنتینە ناکات، هەروەها لەبارەی ئەم کۆرۆنایەی ئێستا تێکەڵی پەتای وەرزی و هەستیاری بووە دەڵێت: ''تێکچوونی تام و بۆن، ئازاری چاو و خێرایی بڵاوبوونەوە دەکرێت نیشانەکانی بن، بەڵام هەستیاری بەهیچ شێوەیەک بڵاونابێتەوە''.
 
د. کامەران قەرەداخی گوتی، لەدەستدانی تام و بۆن و کۆکەی درێژخایێن دەکرێت لێکەوتی درێژخایێنی کۆرۆنای ئێستا بێت.
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە باسی هەریەک لە 'خواردنەوەی شلەمەنی، خواردنی ڤیتامین سی و دی یاخود خواردنی سەوزەکان' دەکرێت بەرگریی جەستە بەهێزبکەن و ئەگەری تووشبوون بە هەستیاری و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانیش کەمبکەنەوە.
 
د. کامەران هۆشداریدەداتە جگەرە و نێرگەلەکێشەکان و دەڵێت: جگەرە و نێرگەلە هەمیشە هۆکارێکن بۆ خراپتربوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی سینگ و بۆرییەکانی هەناسە، تەنانەت ئەو منداڵانەی دایک یاخود باوکیان جگەرەکێشن دوو ئەوەندە و چوار ئەوەندە ئەگەری تووشبوونیان بە هەستیاری و پەتاکان زیاترە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا د. کامەران قەرەداخی باسی ئەو گرووپە مەترسیدارانە دەکات کە نیشانەکانی پەتا و هەستیاری بە تووندی دەگرن و پۆلینیان دەکات بۆ 'بەساڵاچووانی سەروو 65 ساڵان، کەسانی سەروو 55 ساڵان ئەگەر قەڵەو بن و شەکرە و بەرزەپەستانی خوێنیان هەبێت، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخاێێنەکان و خانمانی دووگیان'. 
 
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە بۆ ئەم پەتایەی ئێستا هەندێک رێگەی پێشگیری و مامەڵەکردن باسدەکات وەکو 'خواردنەوەی شلەمەنییەکان، خواردنی سەوزە، پشوودان، خەوی تێر، بەکارهێنانی دەنکۆڵەی پاراسیتامۆڵ بۆ کەمکردنەوەی ئازار و بەکارهێنانی تەواوکەرەخۆراکییەکانی ڤیتامین دی و سی'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەی تویژینەوەکە، تێکڕای تەمەن لەو وڵاتانەش زیاد دەکات کە ئێستا تێکڕای تەمەن بەراورد بە وڵاتانی دیکە تێیاندا کەمترە.

توێژینەوەیەک: تاوەکو ساڵی 2050 تێکڕای تەمەن نزیکەی پێنج ساڵ زیاد دەکات

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە تاوەکو ساڵی 2050 تێکڕای تەمەن نزیکەی پێنج ساڵ زیاد دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە توێژینەوەکە دەریخستووە، تەندروستیی گشتی بەهۆی قەڵەوی و پەستانی خوێن لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرەو خراپتر دەچێت.