تەندروستی
بەگوێرەی تویژینەوەکە، تێکڕای تەمەن لەو وڵاتانەش زیاد دەکات کە ئێستا تێکڕای تەمەن بەراورد بە وڵاتانی دیکە تێیاندا کەمترە.
رووداو دیجیتاڵ
لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە تاوەکو ساڵی 2050 تێکڕای تەمەن نزیکەی پێنج ساڵ زیاد دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە توێژینەوەکە دەریخستووە، تەندروستیی گشتی بەهۆی قەڵەوی و پەستانی خوێن لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرەو خراپتر دەچێت.
رۆژی پێجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، ناوەندی تەندروستیی GBD لە زانکۆی واشنتی ئەمریکا توێژینەوەیەکی لەبارەی زیادبوونی تێکڕای تەمەن بڵاوکردووە و گوتی، تاوەکو ساڵی 2050 تێکڕای تەمەنی پیاوان لە 71.1 ساڵ بۆ 76 ساڵ زیاد دەکات و تێکڕای تەمەنی ژنانیش لە 76.2 بۆ 80.5 ساڵی زیاد دەکات.
بەگوێرەی تویژینەوەکە، تێکڕای تەمەن لەو وڵاتانەش زیاد دەکات کە ئێستا تێکڕای تەمەن بەراورد بە وڵاتانی دیکە تێیاندا کەمترە.
پسپۆڕانی تەندروستی زانکۆی واشنتن پێیان وایە، هۆکاری زیادبوونی تێكڕای تەمەن بۆ گرتنەبەری رێکاری تەندروستیی گشتی دەگەڕێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان.
توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە هەرچەندە تێکڕای تەمەنی مرۆڤەکان زیاد دەکات، بەڵام تەندروستیی گشتی بەرەو خراپی دەچێت، چونکە تاوەکو ساڵی 2050 نەخۆشی شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن و قەڵەوی مەترسی زیاتر دەخەنە سەر تەندروستیی گشتی.
کریس مۆڕای، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی واشنتن دەڵێت: "هەرچەندە بەگشتی تێکڕای تەمەنی دانیشتوانی جیهان زیاد دەکات، بەڵام لەهەندێک ناوچەی جیهانیش تێكڕای تەمەن بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، ئەوەش مانای وایە کە نایەکسانی تەندروستی کە جیهاندا هەیە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ