رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هەر پزیشکێک نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بکات، بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت.
شەوی سێشەممە خانمێکی 36 ساڵان دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-4-2025 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرای کرد، چەندین سکاڵا هەیە دەربارەی ئەم نەشتەرگەرییە بۆیە بڕیاریانداوە ئەو نەشتەرگەرییە رابگرن.
د. سەباح هەورامی روونی دەکاتەوە، راگرتنی نەشتەرگەرییەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە و بە پێویستیشی دەزانێت کە سەندیکاکان چاودێریی تووند لەسەر کواڵیتیی نەشتەرگەرییەکە دابنێن.
لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە د. سەباح هەورامی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، گۆشت جگە لە سەربڕخانە فەرمییەکان، لە هیچ شوێنێکی دیکە سەرنەبڕن.
د. سەباح لەبارەی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی گوتی، دوای چوار مانگ، ئینجا رەزامەندی خەرجکردنی پێداویستی بۆ ساڵی 2025ـیان بەدەستگەیشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ