رووداو - تەندروستی
هاونیشتمانییەک رەخنە لە چۆڵکردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لەکاتی نوێژدا دەگرێت و دەڵێت، "ئەو رۆژە کە چووینە بانکی خوێن، بەڵام کەس نەبوو خوێنمان لێوەربگرێت، چونکە هەموویان لە نوێژی بەکۆمەڵ بوون.
شوان رەحمان مامۆستایە و بە گوتەی خۆی زیاتر لە 40 جار خوێنی بەخشیوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کە کەسێک دێت بۆ خوێن وەرگرتن، ترسێکی زۆری لە نەخۆشەکەی هەیە و زۆر بەپەلەیە، بۆیە ئەگەر بکرێت هەموو کارمەندەکان پێکەوە نەچن بۆ نوێژکردن، بەڵکو لەبەر گیانی نەخۆشەکە دەتوانرێت کەسێک بمێنێتەوە."
شوان رەحمان ئاماژەی بەوەش کرد من خۆم زۆر پابەندی دینم و مامۆستام، بەڵام ناکرێت لەکاتی نوێژکردن قوتابییەکانم بەجێبهێڵم. کە ئەم دیاردەیە تەنیا لە بانکی خوێن نییە و لە زۆر شوێنی دیکەشدا هەیە، تەنانەت لەوانەیە بگاتە ئاستی قوتابخانەکانیش.
لەلایەن خۆیەوە، مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەبارەی ئەم بابەتەوە گوتی، "ئەگەر دوو کەس لە شوێنێک بوون، دەبێت بە نۆرە نوێژ بکەن، نەک تەنیا کارمەندی تەندروستی، بەڵکو ئەگەر کارێکی دیکەش بکەن ."
مەلا عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە "جێبەجێکردنی ئەرکی خوای گەورە نابێت لەسەر حیسابی ژیانی کەسێکی دیکە بێت و دەبێت بە نۆرە نوێژ بکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ