ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانێکی ئۆنڵاین لەلایەن نەخۆشی پسپۆڕێکی پێست

25-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری چەند وێنەیەکی دۆخی نەخۆشێکی بۆ رووداوی تەندروستی ناردووە و دەڵێت: بەهۆی هەڵەبەکارهێنانی دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە وای لێهاتووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-6-2025 د. سەنگەر جەلال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشەکە خانمێکی نزیکەی 25 ساڵان بووە و لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە دەرمانێکی بەناو لابردنی بالووکەی داوا کردووە و بەبێ راوێژی پزیشک بەکاری هێناوە.
 
لە ئەنجامدا شوێنی بالووکەکان ئاوایان لێهاتووە.

 
بەگوتەی د. سەنگەر جەلال، دەرمانەکانی لابردنی خاڵ و بالووکە، دەرمانی سپیکردنەوەی دەموچاو و دژەخۆر زۆرترینن کە بە ئۆنڵاین دەکڕدرێن یان بەهەڵە و بەبێ راوێژی پزیشک بەکاردەهێندرێن.
 
لەکۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، ''هاونیشتمانییان خۆیان بە دوور بگرن لە بەرهەمە ئۆنڵاینەکان و بەکارهێنانی دەرمان بەبێ راوێژی پزیشک''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە