رووداو- هەولێر
پزیشكانی پەیمانگەی پاستەر لە فەڕەنسا رایدەگەیێنن، پرۆتینێكیان دۆزیوەتەوە کە رۆڵی هەیە لە زووپیربوون و رێكخستنەوەی ناوکە ترشی تێكشکاو و تێكچوو.
د. میریا ریچێتی، سەرپەرشتیاری توێژینەوە زانستییەکەی پەیمانگەی پاستەر دەڵێت، پرۆتینێك بەناوی "کۆکاین سیندرەم بی" یارمەتیدەرە بۆ گەشە و نوێبوونەوەی خانەکان، ئەو کەسانەی پرۆتینەکەیان نییە یان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە پیربوونیان خێراترە.
ریچێتی روونیدەکاتەوە، پێشتر بەدواداچوونیان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەم پرۆتینە کردووە و دەرکەوتووە، بە وردی رۆڵی دەبێت لە پیربوونی فسیۆلۆژی جەستە.
د. میریا دەشڵێت، ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەرکەوتووە، کە لە تاقیگە دەتواندرێت هەندێك گۆڕانکاری لە پیربوونی نەخۆشی و ئاسایی بکرێت، دوابخرێت یان گۆڕانکاری تێدابکرێت کە پێشتر واداندرابوو کە کارێكی نەگۆڕە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ