ئەمریکا حەبێکی بۆ دابەزاندنی کێش پەسندکرد؛ پزیشکێک 18 کیلۆی پێ دابەزاند

25-12-2025
لهۆن نەسرەدین
حەبەکە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و هەستی تێرییان پێدەبەخشێت.
حەبەکە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و هەستی تێرییان پێدەبەخشێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ورگ و چەوری لاکەلەکان بۆ هەندێک جوانی و دەوڵەمەندییە؛ بۆ بەشێکیش سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانە. بۆ کەسانێکیش ناڕێکی جەستە و ناهاوسەنگی دەروونە؛ لە ئەمریکا حەبێک بە فەرمی پەسندکراوە، کێش دادەبەزێنێت.
 
کریس مێرتینس پزیشکێکی دانیشتووی ئەمریکایە و دەڵێت، "گەورە بووم و جەستەیەکی رێک و تەندروستم هەبوو، بەڵام کە بوومە پزیشک و چەندین کاژێر سەرقاڵی کار دەبووم، پاشان هاوسەرگیریم کرد و منداڵم بوو، دواتر کۆرۆنا هات بەسەریدا، ئیدی قەڵەو بووم و چی دیکە تەندروست نەمام و ئێستاش توانای دابەزاندنی کێشم نییە".
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی حەبی " وێگۆڤی" پەسەندکرد.
 
هەر دانەیەک، 25 ملیگرام لە "سیماگلوتاید"ی تێدایە کە حەزی خواردن کەم دەکاتەوە و هەستی تێری دەبەخشێتە بەکارهێنەرەکەی.
 
حەبەکە تاقیکراوەتەوە و کریس مێرتینس-ی 35 ساڵ لە 15 مانگدا لانیکەم 18 کیلۆگرام کێشی دابەزیوە.
 
کریس مێرتینس باس لەوە دەکات، "کاتێک کە دەستم کرد بە تاقیکردنەوەی حەبەکە، گۆڕانکاری ریشەیی لە کێشمدا کرا. ئێستا نەک تەنیا خواردنی کەمتر دەخۆم بەڵکو هەست بە ئارامیش دەکەم، چونکە دەزانم حەبەکە هیچ دەرهاویشتە و کاریگەری لاوەکی نییە".
 
خەرجی دۆزێكی حەبەکە لە یەک مانگدا بۆ کەسێک کە دڵنیایی تەندروستی نەبێت، سەروو هەزار و 300 دۆلاری ئەمریکییە؛ لەگەڵ دڵنیایی تەندروستی و داشکاندن، خەرجی مانگانە بۆ نزیکەی 350 دۆلار دادەبەزێت.
 
نزیکەی 100 ملیۆن کەس لە ئەمریکا کێشیان زیادە؛ بەڵام لە سەرانسەری جیهان یەک ملیار کەس قەڵەون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پزیشکانی گەنج لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی. وێنە: رووداو

پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو گردبوونەوە؛ ''10 مانگ چاوەڕوانی بەسە''

سەتان پزیشکی گەنج رژانە سەر شەقامەکان و داوای دامەزراندنیان کرد، دەرچووی ساڵی رابردوون و کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیان تەواو کردووە. یەکێک لە درووشمەکانیشیان ''10 مانگ چاوەڕوانی بەسە''.