بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە حوکمدراوانی بادینان چووە واری جێبەجێکردنەوە

01-03-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمکردنەوەی سزای پێنج حوکمدراوی بادینان چووە واری جێبەجێکردنەوە؛ سەرۆکی تیمی پارێزەرانی حوکمدراوانیش دەڵێت، "بڕیارەکە سیمایەکی جوانی بە کوردستان بەخشی".
 
رۆژی سێشەممە 1ی ئاداری 2022، بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مەرسوومەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی سزای حوکمدراوانی بادینان ئەمڕۆ نێردرا بۆ دادگەی تاوانی دووی هەولێر و جێبەجێکرا". گوتیشی، جگە لە شێروان شێروانی کە هەشت مانگی دیکە ئازاد دەکرێت، ئەوانی دیکە تەنها پێنج بۆ شەش مانگیان لە زیندان ماوە.
 
لەبارەی بڕیارەکەی نێچیرڤان بارزانی، بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو فەرمانە بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنێت کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی بە بیروڕای ئازاد هەیە و "لەگەڵ دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان نییە".
 
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو فەرمانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سیمای کوردستان جوانتر دەکات".
 
فەرمانی هەرێمیی ئازادکردنی ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی دەرچووە، بە گوێرەی فەرمانەکە جگە لە شێروان شێروانی کە کەمکردنەوەی ماوەی حوکمەکەی 50%یە، ئەوانی دیکە بڕیاری کەمکردنەوەی حوکمەکەیان 60%ـە.
 
لە فەرمانە هەرێمییەکەدا هاتووە، بەگوێرەی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 فەرمانی کەمکردنەوەی حوکمەکەیان دەرچووە.
 
دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی 16-02-2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
 
رۆژی 22-02-2022 ئومێد بەرۆشکی کە حوکمدراوێکی بادینان بوو، دوای مانەوەی ساڵێک و حەوت مانگ لە زیندان، ئازادکرا.
 
فەرمانی هەرێمی - ژمارە (35)ی ساڵی 2022

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی.

قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە بەغدا

گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.