دوو کەس لە ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک بە چەقۆ بریندار کران

01-04-2025
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک کەسێک بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر دوو کەسی دیکە و بە برینداریان دەکات و کەسێکیان تەندروستیی ناجێگیرە. 

فەرمان عەوڵا عەلی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک رۆژی سێشەممە، 01ـی نیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەردوو بریندارەکە کە ژن و گەنجێکن، گەیێندراونەتە نەخۆشخانە."
 
رووداوەکە لەچوارچێوەی رێوڕەسمی جەژنی ئەکیتۆ روویداوە؛ بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی باس لەوە دەکات کە "ژنەکە تەمەنی 65 ساڵە و تەندروستیی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە."
 
جەژنی ئەکیتۆ، یان جەژنی سەری ساڵی بابلی - ئاشووری، دەکەوێتە یەکەمین رۆژی مانگی نیسانەوە. لەو جەژنەدا وەکو نەریتێک ساڵانە فێستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن.
 
ئەم جەژنە، کە بەلای کلدانەکانەوە جەژنێکی نەتەوەییە، مێژووەکەی بۆ 5300 ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە.
 

ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە

فەرمان عەوڵا عەونی گوتی: "ژنەکە بێ هۆشە، هێرشکارەکە چەقۆکەی لە سەری داوە و خوێن رژاوەتە نێو مێشکی." 
 
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، کە هێرشکارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و تائێستا هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا نەبووە.
 
جەژنی ئەکیتۆ ماوەی 12 رۆژ دەخایێنێت، جگە لە سەما و هەڵپەڕکێ، هاوشێوەی نەورۆزی کوردان، گەشت و سەیرانیشی تێدایە. لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992ـەوە کریستیانەکان ئەو جەژنەیان پیرۆز دەکەن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانکۆی سەڵاحەدین

زانکۆی سەڵاحەدین: سەرجەم یەکەمەکان بۆ خوێندنی باڵا دەنێردرێنە ئیتاڵیا

زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایگەیاند، یەکەمەکانی زانکۆکەیان لە ساڵی خوێندنی پێشوو دەتوانن داوای بۆ خوێندنی ماستەر لە ئیتاڵیا پێشکەش بکەن. بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆکە دەڵێت: "تێچووی خوێندنەکە لەسەر زانکۆکەمان دەبێت".