Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان01-05-2020

وەزارەتی پەروەردە چۆنێتی بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنیی بڵاوکردەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆشش بێستانسووری
کۆشش بێستانسووری01-05-2020

بابەتی پەیوەندیدار

هەفتەی داهاتوو لە هەولێر وەرزی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات
کوردستان01-06-2026

هەفتەی داهاتوو لە هەولێر وەرزی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو: ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەموو کوردستان بەرز بووەتەوە
کوردستان01-06-2026

بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو: ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەموو کوردستان بەرز بووەتەوە

مانگی ئایار هەرێمی کوردستان بە 21 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە
کوردستان01-06-2026

مانگی ئایار هەرێمی کوردستان بە 21 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە


رووداو - هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی فێرکاریی دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی سیستەمی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی" بۆ قوتابی، مامۆستا و بەڕێوەبەرەکان بڵاوکردووەتەوە، کە لە ماوەی رابردوودا بۆ درێژەدان بە خوێندن خرایەڕوو، بەپێی سیستەمەکە، قوتابی ناتوانێت پێش و پاش بە ڤیدیۆی وانەکان بکات.

بەپێی ڤیدیۆ فێرکارییەکە، هەنگاوی یەکەمی بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی داخڵکردنی کۆد و وشەی نهێنییە، کە لە قوتابخانەکان دەدرێت بە قوتابی و مامۆستایان؛ پاش داخڵکردنی کۆد و وشەی نهێنی، وانەکان بەردەست دەبن، بەڵام لەکاتی سەیرکردن و گوێگرتن لە وانەکان قوتابیان ناتوانن پێش و پاش بە ڤیدیۆی وانەکان بکەن، لەکاتی کزکردنی دەنگی ڤیدیۆی وانەکەشدا سیستەمەکە ئاگاداردەبێت.

پەرتووکی وانەکان بۆ قوتابیان لە سیستەمەکەدا بەشێوەی پی دی ئێف بەردەستە و دەتوانن بیبینن، هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ مامۆستاکانیان، قوتابیان دەتوانن لە بەشی تایبەت بەشێوەی نووسین، دەنگ و ڤیدیۆ لە پەیوەندیدابن.

مامۆستایانیش بۆ داخڵبوون، بە هەمان شێوەی خوێندکارەکان کۆد و وشەی نهێنیی تایبەت بە خۆیان هەیە، لەو رێگەیەوە دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەبوونی قوتابییەکان بکەن.

مامۆستایان دەتوانن بەشێوەی نووسین، دەنگ و ڤیدیۆ نامە بۆ قوتابییەک یان سەرجەم قوتابییان بنێرن. بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەکانیش دەتوانن سەرپەرشتیی سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان بکەن بۆ بینینی وانەکان.

رۆژی 23-4-2020 وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلاتفۆڕمێکی لەژێر ناوی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی" راگەیاند، کە پۆرتاڵێک دەبێت و لەڕێگەی وێبسایتی www.ewane.krd قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت دروستکراوە کە دەتوانێت لەوێوە بابەتی وانەکانی خۆی ببینێت کە لە قوتابخانە خوێندوویەتی و تۆمارکراون، هەروەها مامۆستایانیش ئەکاونتیان بۆ دروستکراوە و دەتوانن لەگەڵ قوتابییەکانیان لە پەیوەندیدا بن.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە پرۆسەیەکی پاڵپشتیکارە (نائیلزامییە)، تیایدا مامۆستا دەتوانێت لەگەڵ قوتابی لە پەیوەندیدا بێت بەشێوەی گفتوگۆی نووسراو، ڤیدیۆ و دەنگ.

هاوکات ئالان حەمەسەعید باسی لەوە کرد کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن قسە کراوە بۆئەوەی پۆرتاڵەکە بەشێوەیەکی خۆڕایی (فری) بەردەستبێت، بەشی زۆری کۆمپانیاکانیش ئامادەییان دەربڕیوە ئەو کارە بکەن.
 
کۆشش بێستانسووری
کۆشش بێستانسووری01-05-2020