Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان02-01-2025

لە سەردەشت خانوویەک بۆ ئەو باوکە هەژارە دروست دەکرێ کە ئەندامانی جەستەی کوڕەکەی بەخشی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سۆرانی

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

 
رووداو دیجیتاڵ

بارتەقای نەبوونی و دەستکورتی ماڵێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، دڵگەورەیی و مرۆڤدۆستییان بۆ بەخشینی ئەندامانی جەستەی کوڕەکەیان بووە هۆی ئەوەی سێ کەس لە مردن رزگاریان ببێت.
 
وەکو رێزلێنانێک بۆ ئەو دڵگەورەییە، خێرخوازان بە هەرەوەز بنەماڵەی حوسێن خاڵەییان لە کۆنە خانوویەکی تەنگ و پڕ درز و بچووک رزگار کرد و بردیاننە نێو ماڵێکی نوێ و گونجاو بۆ ژیان.
 
سەلام گوڵنەواز، مامۆستای ئایینی لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە باوکی کوڕەکە گەورەترین کاری خێرخوازیی کردووە، دەستکورتی و نەبوونیش نیشانەی لاوازی نییە و کەسانێکی لەم شێوەیە هەن کە دەستکورتن و لە لووتکەی گەورەییدان.
 
حوسێن خاڵەیی تەمەن 23 ساڵان، کۆڵبەر و تاکە کاسبکاری خێزانەکەیان بوو؛ ساڵێک و 6 مانگ لەمەوپێش لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەهۆی لەقەی هێستر، سەری بەر بەردێک کەوت و بەو هۆیە بێهۆش بوو. دوای ئەوەی پزیشکەکان لە چاکبوونەوەی بێهیوا بوون، باوکی بڕیاریدا بێ بەرامبەر ئەندامانی جەستەی ببەخشێت.
 
ناسر یوسفزادە، کەسوکاری حوسێن خاڵەیی گوتی، "بەڕاستی بڕیاردان لەوکاتەدا پیاو و مەردی خۆی دەوێت، بەڵام کاک محەممەد ئەو کارەی کرد و بڕیاری دا بە بەخشینی جەستەی منداڵەکەی، کارێکی زۆر گەورە بوو. بڕوا بکەن پێی دەگوتم کە ناوێرم ئەو کارە بکەم، لەبەر ئەوەی هەژارم و خەڵک لەوانەیە بڵێن جەستەی کوڕەکەی فرۆشتبێت."
 
پێش بەخشینی، پێشنیاز بە باوکی حوسێن کرابوو ئەندامانی جەستەی کوڕەکەی لە بەرامبەر وەرگرتنی چەندین ملیار تمەندا بفرۆشێت، بەڵام فرۆشتنیانی رەتکردەوە و بە خێر بەخشییە سێ نەخۆش.
 
هەڵوێستی بنەماڵەی خاڵەیی، مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و چالاکڤانانی سەردەشتی هاندا بۆ رێزگرتن لە دڵگەورەیی ئەو خێزانە، بە هەرەوەز سەرپەنایەکی گونجاو بۆ هاوژین و منداڵ، دایک و باوک و سێ خوشک و برای خاوەن پێداویستی تایبەتی حوسێن دروست بکەن.