رووداو دیجیتاڵ
لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی بولگاریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیادا لەگەڵ رومین رادێڤ، سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکان و پێشهاتە نوێیەکان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە، "خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوە لەگەڵ رومین رادێڤ لە ئەنتالیا. گفتوگۆمان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و بولگاریا کرد؛ هەروەها تێڕوانینی خۆمان لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییانە ئاڵوگۆڕکرد".
هەر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "له دووه‌م رۆژى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز رومین رادێڤ، سه‌رۆکكۆمارى بولگاريا كۆبووه‌وه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندییەکانی بولگاریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە کە خۆیان لە بوارەکانی "ئابووری، بازرگانی، کولتووری، وەرزشی، گەشتیاری و کشتوکاڵیدا دەبیننەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی ده‌رفه‌تى هاریكاريى زياترى دوو لايه‌نه‌ى بوارى خوێندنى زانكۆيى و خوێندنى باڵا و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان بولگاريا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه كرا".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست له ئه‌ورووپا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد "بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاريا وه‌ك وڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا؛ بۆيه داواى كرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی لەو 19 سەرکردەیەیە کە بەشێوەیەکی فەرمی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بانگێشتی بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە کراوە. ئێوارەی دوێنێ هەینی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ