لەسەر رێگەی گیەڵان - کرماشان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا، لە ئەنجامدا دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری پراید و سەمەندن و گەنجەکانی ناویان پەیمان خاتوونی و موعین سەفەری-یە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەست رووداو کەوتوون، بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خراپیی رێگەوبان و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و توندوتۆڵی لە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا دەبنە قوربانی.
بەپێی ئاماری فەرمیی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-3-2025 تاوەکو 21-3-2026، 19 هەزار و 540 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدابوو.




