تەرمی یەکێکی دیکە لەو گەنجانەی لە ماوەت خنکابوون، دۆزرایەوە

02-04-2022
پێشەوا بەختیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی گەنجێکی دیکە، بەناوی دەروون رەئووف لەدایکبووی ساڵی 1995، کە 13 رۆژ پێش ئێستا لە چەمی قەشان لە ماوەت خنکابوو، دۆزرایەوە. پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی دیکەیان لە هەمان شوێندا دۆزرایەوە. 
 
عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە تەرمی دووەم کەس لە سێ گەنجە خنکاوەکە دۆزرایەوە کە لە چەمی قەشان لە ماوەت خنکابوون و ئێستا سەرقاڵی دەرهێنانین."
 
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، "تەرمی ئەو گەنجە لەسەر چیاکەوە بە دووربین بینراوە، کە سەر ئاو کەوتووە و پاشان تیمی مەلەوانی چوون و ئێستا خەریکی دەرهێنانی تەرمەکەن و فەرمانمان بە تیمی فڕۆکەوانی کردووە و ئەوانیش دەچن تاوەکو تەرمەکە دەربهێنن." 
 
لە ئێوارەی یەکەم رۆژی بەهار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت بێسەروشوێنبوون، لەو ماوەیەوە تاوەکو ئێستا تیمە خۆبەخشەکان، خەڵکی ناوچەکە، تیمی فڕۆکەوانی و تیمی مەلەوانی بەدوای ئەو گەنجانەدا دەگەڕان.
 
رۆژی شەممە 2-4-2022 کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی هەڵکەوت نووری لە گۆمی بەردەباز لە چەمی قەشان – ماوەت دۆزرایەوە. 
 
زانا ئەبوبەکر، ئەو مەلەوانەی کە تەرمەکەی دۆزییوەتەوە بە رووداوی گوت، "نزیکەی کاژێر 05:00 بە دووربین لەسەر چیاکەوە تەرمەکەمان بینیوە کە چووینەتە ناو ئاوەکە بۆمان دەرکەوتووە تەرمی دەروون رەئووی تەمەن ٢٧ ساڵە." 
 
زانا ئەبوبەکر باس لەوەش دەکات، "تەرمەکە لەهەمان ئەو شوێنە دۆزراوەتەوە کە بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی، هەڵکەوت نووری لێ دۆزرابووەوە." 
 
سێ گەنجەکە دوایین وێنە و گرتەی ڤیدۆییان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەو چەمە بووە. کۆسار و دەروون خەڵکی گوندی بەرسماقی ماوەتن، هەڵکەوت و نووریش دانیشتووی هەولێرە و بۆ سەردان چووبووە ماڵی باوکی هاوژینەکەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان بۆ گوتارخوێنی نەجەف: وەرە کوردستان و لەجیاتی وێرانکاری ئاوەدانی ببینە

قسەکانی گوتاربێژی نەجەف لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، نیگەرانیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەو دەڵێ لە کوردستان گوند وێران دەکرێ و کۆمەڵکوژی دەکرێ، بۆیە داواکارم بێت و لە نزیکەوە کوردستان ببینێت".