تەرمی یەکێک لە گەنجە خنکاوەکانی ماوەت دۆزرایەوە

02-04-2022
نزار جەزا
نیشانەکردن ماوەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
کەمێک پێش ئێستا تەرمی یەکێک لەسێ گەنجە خنکاوەکانی ماوەت دۆزرایەوە کە ناوی هەڵکەوت نوورییە و خەڵکی هەولێرە، ئەو بۆ سەردان چووبووە ماڵی خەزووری و دوای خنکانی، لە چەمی قەشان - ماوەت تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
رۆژی شەممە 2-4-2022 کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی هەڵکەوت نووری لە گۆمی بەردەباز لە چەمی قەشان – ماوەت دۆزرایەوە.
 
قایمقامی ماوەت ئاماژە بەوە دەدات کە ئێستا بە رێگاوەن بۆ شوێنەکە، بەڵام شوێنەکە شیوێکی قوڵە، بۆیە بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی گەنجەکە، پێویستیان بەفڕۆکەیە.
 
باسی لەئەوەشکرد، تیمی مەلەوانیی تەقتەق توانیویانە گەنجەکە بدۆزنەوە. پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە دەبرێتە دادپزیشکی بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن.
 
لە ئێوارەی یەکەم رۆژی بەهار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت بێسەروشوێنبوون، لەو ماوەیەوە تاوەکو ئێستا تیمە خۆبەخشەکان، خەڵکی ناوچەکە، تیمی فڕۆکەوانی و تیمی مەلەوانی بەدوای ئەو گەنجانەدا دەگەڕان.
 
دوایین وێنە و گرتەی ڤیدۆییان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەو چەمە بووە. کۆسار و دەروون خەڵکی گوندی بەرسماقی ماوەتن، هەڵکەوت و نووریش دانیشتووی هەولێرە و بۆ سەردان چووبووە ماڵی باوکی هاوژینەکەی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان بۆ گوتارخوێنی نەجەف: وەرە کوردستان و لەجیاتی وێرانکاری ئاوەدانی ببینە

قسەکانی گوتاربێژی نەجەف لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، نیگەرانیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەو دەڵێ لە کوردستان گوند وێران دەکرێ و کۆمەڵکوژی دەکرێ، بۆیە داواکارم بێت و لە نزیکەوە کوردستان ببینێت".