بەنداوی دهۆک سەررێژ بوو؛ بارانبارین لە پارێزگاکە 1000 ملمی تێپەڕاند

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
حەیدەر عومەر
بەنداوی دهۆک
بەنداوی دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زستانی ئەمساڵ بەنداوی دهۆکی لێوڕێژ لە ئاو کرد و دیمەنەکانی دەوروبەری بەنداوەکە پڕ بوون لە گەشتیار و سەیرانکەر. پڕبوون و سەررێژبوونی بەنداوەکە بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان، کە لە نزیکەوە سەردانی دەکەن بۆ بینینی دیمەنەکان.
 
دکتۆر سابر زێباری، مامۆستای زانکۆ، یەکێکە لەو کەسانەی بۆ بینینی ئەو دیمەنە سەردانی بەنداوەکەی کردووە و دەڵێت: "بە ڕاستی من زۆر خۆشحاڵم کە ئەم دیمەنە ئاوا جوانەم بینی، ئەوە زیاتر لە 20 ساڵە هاتوومەتە دهۆک، لە ساڵی 2004ـەوە لێرەم، زۆر جار دێینە ئێرە بەڵام هیچ کاتێک بڕی ئاو بەم شێوەیە زۆر نەبووە. ئەمەش نیعمەتە و خودا ڕەحمێکی گەورەی لەگەڵ کردووین.."
 
بەنداوی دهۆک توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و وەک گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک دادەنرێت، ئێستا بەنداوەکە بەتەواوی پڕ بووە.
 
فەرهاد محەممەد تاهیر، ئەندازیار و بەڕێوەبەری بەنداوەکان لە دهۆک، لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات: "بە فەرمی بەنداوی دهۆک وەک داتا و وەک کۆگای ئاو سەرڕێژ بوو. لە مێژووی بەنداوی دهۆکدا ئەمە نۆیەمین جارە سەرڕێژ دەبێت. ئێستا هەر بڕە ئاوێکی دیکە بێتە ناو بەنداوەکە، لەو شوێنەی بۆی دیزاین کراوە کە پێی دەوترێت (سپێڵوەی - سەرڕێژ) دەچێتە دەرەوە و سەرڕێژ دەبێت.."
 
ئەمساڵ کۆی گشتیی بارانبارین لە پارێزگای دهۆک 1000 ملمی تێپەڕاندووە، بەو هۆیەشەوە تەواوی بەنداوەکان و پۆندە بچووکەکانیش لە سنووری پارێزگاکە پڕ لە ئاو بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئەو خانووەی درۆنەکەی پێکەوتووە؛ وێنە: رووداو

دوو درۆن لە گەڕەکی کارێزانی هەولێر کەوتنە خوارەوە

بەیانیی ئەمڕۆ درۆنێک کەوتە ماڵی هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر و تەقییەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، خانووەکە لەو کاتەدا کەسی تێدا نەبووە. لە سەرەتای جەنگەوە ئەوە سێیەم درۆنە لەو گەڕەکەدا دەکەوێتە خوارەوە.