هاتووچۆی هه‌ولێر لەبارەی دووبارەبوونەوەی بڕی سەرپێچییەکان روونکردنەوە دەدات

03-05-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هاتووچۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

هاتووچۆی هه‌ولێر دەڵێت، کێشەی تەکنیکی لە بەشی پێبژاردنی ماڵپەڕەکەیان هەیە، ئەوەش وایکردووە سزای بەشێک لە سەرپێچییەکان دووبارەببنەوە، بۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو خزمەتگوزارییە رادەگرن.

لە روونکردنەوەیەکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر دەڵێت، كێشەی‌ ته‌كنیكی له‌ ماڵپەڕی هاتووچۆی هه‌ولێر- ‌به‌شی خزمه‌تگوزاری زانینی بڕی سزاكان- جارێكی دیکە سه‌ریهه‌ڵدایه‌، بەجۆرێک بڕی سزا‌كان ‌له‌سه‌ر شۆفێران چه‌ند جارێك دووبارە بووەتەوە، هۆکاری ئەو کێشەیەش سەرچاوە سەرەکی دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێتەکەیانە.

هاتووچۆی هه‌ولێر رایگەیاندووە، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ‌تاوه‌كو ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت خزمه‌تگوزاری زانینی بڕی سزاکان لە ماڵپەڕی هاتووچۆی هەولێر راده‌گرێت.

دوای ئەوەی هاتووچۆی هەولێر گۆڕانکاری لە ماڵپەڕەکەی کرد، بەشێک لە شۆفێران گلەیی ئەوەیان کرد ئەو سەرپێچیانەی لەسەریان تۆمارکراوە، چەند جارێک دووبارەبووەتەوە. بەشێک لە شۆفێرانیش بڕی سزاکانیان لەسەر نەمابوو، ئەوەش وایکرد بۆ ماوەیەک بەشی پێبژاردنی ماڵپەڕی هاتووچۆی هەولێر رابگیرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە